سەردانیکردنی ژاپۆن

2023/4/1
 

1. پئشکەشکردنی داواکاری ڤیزا

تکایە بیخوێنەوە بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا
 
داواکارانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراقی  پێویستە لە ڕێگەی نووسینگەی گەشت و گوزاری تۆمارکراو لە هەولێر یان لە بەغدا بەگوێرەی شوێنی یاسایی نیشتەجێ بوونی کەسی داواکار پێشکەش بکرێت. ئێمە لەوانەیە داواکاری ڤیزا رەت بکەینەوە لەم شوێنانەی کە لە دەرەوەی سنووری ناوچەی داواکاری ئێمەن. (لێرە کلک بکە بۆ لیستەکە و پێگەی یاسایی نووسینگەکانی گەشت و گوزار ببینە)
 
هاووڵاتی بێگانە کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە عێراق نیشتەجێن دەتوانن بە هەمان شێوە و شێواز داواکاری ‌ڤیزا پێشکەش بکات.
 
تکایە ئاگادار بن داواکردنی ‌ڤیزا بۆ ئەم بوارە تایبەتیانەی خوارەوە لە بالێوزخانەی ژاپۆن لە عێراق (بالێوزخانە) یان نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر (نووسینگەی کونسوڵگەری) بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ دەبێت.

 
أ‌) پێدانی ڤیزا بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ژاپۆن بکەن بە مەبەستی دیبلۆماسی یان سەردانی فەرمی بە بوونی نووسراوی فەرمی کە لەلایەن دەسەڵات دارانی عێراقەوە دەرکراوە دەبێت
ب‌) ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە بانگهێشت دەکرێن یان ئاژانسێکی سەربەخۆی ژاپۆنی بانگهێشت دەکرێن بۆ نموونە. ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆنی (جایکا)، دامەزراوەی ژاپۆن‌‌، دەستەی بازرگانی دەرەکی ژاپۆن (جیترۆ)
ج‌) ڤیزا بۆ ئەوانەی کە کورسی خوێندن لە حکومەتی ژاپۆن وەردەگرن
د‌) ڤیزا بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە یارمەتی مڕۆیی هەیە

 
  • داواکاری ‌ڤیزا لەوانەیە بانگهێشت بکرێت بۆ چاوپێکەوتن لە بالێوزخانە یان نووسینگەی کونسوڵگەری لەسەر داواکاری بەرپرسی بەشی ڤیزا.
  • ‌ئەوانەی کە  بە وەکالەت داواکاری ڤیزا پێشکەش دەکەن، ئەوا پێویستە بریکارنامە پێشکەش بکەن کە لەلایەن هەڵگری خاوەن پاسپۆرتەکەوە واژوو کرا بێت.
  • پاسەپۆرتی داواکارانی ڤیزا پێویستە بە لایەنی کەم دەبێت دوو لاپەرەی بەتاڵی بۆ ڤیزا تێدا بێت و ماوەکەی مابێت لە ماوەی مانەوەی لە ژاپۆن.
  • بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی پێدانی ڤیزا ٥ ڕۆژی کار دەخایەنێت ئەگەر هاتوو هەموو مەرجەکانی تێدا بێت. هەندێک حا‌ڵەت هەن کە پێویستە بنێردرێت بۆ نووسینگەی حکومەت لە ژاپۆن. لەم جۆرە حا‌ڵەتانەدا، ئەوا پێویست دەکا ( ٢) مانگ چاوەروانی بکرێت بۆ دەرئەنجامەکەی. بۆیە لەم حاڵەتە پێویستە داواکاری ڤیزا زووتر پێشکەش بکرێت.
 
 
                              

2. رێکارەکانی پێشکەشکردن و لیستی دۆکیۆمێنتە سەرەکیەکان

  • ڤیزای مانەوەی ماوە – کورت ( لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ)
.ڤیزا بۆ مانەوەی کورت داوا دەکرێت بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە کە تێپەر نابێت لە (٩٠) ڕۆژ
 گەشت و گوزار، سەردانیکردنی کەس و کار یان هاورێ، خۆشی و شادی و ئامادەبوون لە کۆنفرانس و بەشداریکردن لە وانەی خۆڕایی و کۆبوونەوەکان و کۆبوونەوەی وەرزشی و پێشبڕکێیەکانی تر یان گەشتی کاری ماوە کورت (بۆ نموونە: ڕووپێوی بازار، گفتوگۆی کار، راییکردنی خزمەتگوزاری بۆ هێنانی کەل و پەل لە ژاپۆن)

 
 ※ئەم بەشەیان کاری قازانج کردن و چالاکی پارەدان ناگرێتەوە.
 ※هاووڵاتیانی ئەم نەتەوانە کە لەم لیستە هاتووە پێویست بە وەرگرتنی ڤیزا ناکات بۆ گەشتکردن بۆ ژاپۆن.
 
< دۆکیۆمێنتی داواکراو>
أ) بۆ هاووڵاتی عێراقی   ئینگلیزی          ژاپۆنی
ب) بۆ نەتەوەکانی تر       ئینگلیزی  ( ببینە ‌" مانەوەی ماوە کورت‌" کلیک لەسەر نەتەوەیی خۆت بکە) 
                                  ژاپۆنی (see “短期滞在”and click your nationality)
.سەلماندنی ماوەی نیشتەجێ بوون لە عێراق [ ڤیزای نیشتەجێ بوونی عێراقی... هتد] پێویستە لەگەل دۆکیۆمێنتی داواکراو بێت
 

 
  • داواکاری پێشکەش بکە " بڕوانامەی یاسایی بوون" کە لە لایەن ئاژانسی خزمەتگوزاری کۆچی ژاپۆن ( مانەوەی درێژخایەن یان کار)
        .ئەمە بۆ ئەو کەسانەیە کە بۆ کار یان ماوەی مانەوەی زیاتر لە (٩٠) رۆژ دەمێننەوە
 
 سەبارەت بە پرۆسەی بە دەستهێنانی بڕوانامەی یاسایی بوون، تکایە راوێژ بە نووسینگەی کۆچ لە ژاپۆن بکە  سەنتەری زانیاری نووسینگەی کۆچی هەرێمی ( لێرەوە).
 
< دۆکیۆمێنتی داواکراو>
أ) پاسەپۆرتی ماوە بەسەر نەچوو.
ب) فۆرمی داواکاری و ١ وێنەی ( قەبارەی وێنەی پاسەپۆرت)
ج) پاسەپۆرت و کۆپی بروانامەی یاسایی بوون.
د) دۆکیومێنتی ناسنامە وەک ناسنامەی عێراقی.
 
  • دیبلۆماسی/ مەبەستی فەرمی
تکایە داواکاری پێشکەش بە بالیۆزخانە یان نووسیگەی کونسوڵگەری بکەن 
 
  < دۆکیۆمێنتی داواکراو>
أ) پاسەپۆرتی ماوە بەسەر نەچوو.
ب) فۆرمی داواکاری و ١ وێنەی ( قەبارەی وێنەی پاسەپۆرت)
ج) نامەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقی کە پشتراستی ناسنامەی کەسەکە بکاتەوە لەگەل مەبەستی سەردان و خشتەی مانەوە لە ژاپۆن.
 
  • ئەوانی تر
.تکایە پەیوەندی بە باڵێوزخانە یان نووسینگەی کونسوڵگەری بکەن
 

 

3. دۆکیۆمێنتەکانی داواکردنی ڤیزا ( دابەزاندن)

 

4. تێچووی ڤیزا و فۆڕمی داواکاری

   ◎تێچووی ڤیزا بۆ بالێوزخانە یان نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن:-
  • ٣٢،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ هەر کەسێک ( تاکو 1 نيسان 2023) بۆ هاووڵاتی عێراقی.
 ※هاووڵاتی نەتەوەکانی تر، دەگۆڕدڕێت لە نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی تر.
 ※ئەوانەی سەردانی ئۆکیناوە و هەر سێ هەرێمی تۆهۆکۆ دەکەن وەکو گەشتیار ئەوا لە تێچووی ڤیزا دەبەخشرێن.
  • بالێوزخانە یان نووسینگەی کونسوڵگەری هیچ بڕە پارەیەک لە داواکار وەرناگرێ ئەگەر هاتوو داواکاری ڤیزاکە رەتکرایەوە.
  • نووسینگەی گەشتیاری پارەکان بەشێوەی کاش وەردەگرێ.
  • بالیۆزخانە یان کونسوڵگەری هیچ تێچوویەکی تر وەرناگرێ.
 
  تێچووی پێشکەشکردنی نووسینگەی گەشتیاریەکان.
.نووسینگەی گەشتیاریەکان لەوانەیە تێچووی داواکاری وەربگرن بۆ هەموو داواکاریەکی ڤیزا سەرەڕای پارەی ڤیزای با‌ڵیۆزخانە یان نووسینگەی کونسو‌ڵگەری
 

5. پەیوەندیکردن بە باڵیۆزخانە یان نووسینگەی کونسوڵگەری

  • سەبارەت بە پرسیارە گشتیەکانی داواکاری ڤیزا وەکو داواکاریەکانی ڤیزا، تکایە پەیوەندی بەم نووسینگانەی گەشتیاریانە بکەن.
  • پرسیارە دووبارە بووەکان             ئینگلیزی
  ئيمە هۆکاری رەتکردنەوەی ڤیزا بە هیچ شێوەیەک روون ناکرێتەوە 
 
        با‌‌ڵیوزخانەی ژاپۆن لە عێراق
  تەلەفۆن: +964-770-494-2032                   (ئینگلیزی، عەرەبی)

  embjp.ryoji.iraq@bd.mofa.go.jp :ئیمەیل
 
  نووسینگەی کونسو‌ڵگەری ژاپۆن لە هەولێر
  تەلەفۆن: +964-751-740-6714 or +964-751-018-8074      (ئینگلیزی، عەرەبی)
  conjp.erbil@bd.mofa.go.jp 
:ئیمەیل